میسی باسی پەیوەندی خۆی و رۆناڵدۆ دەکات

لە چاوپێکەوتنێکیدا میسی باس لە پەیوەندی خۆی لەگەڵ رۆناڵدۆ دەکات و دەڵێت من و ئەو یاریزانە رێزێکی زۆر لە نێوانماندا هەیەو ئەو یاریزانێکی گەورەیەو توانیویەتی دەستکەوتی مەزن بەدەست بێنێت.

میسی دەشڵێت هەمیشە ئەو گۆڵانەم بە لاوە گرنگە کە یەکلاکەرەوەن و ئەنجامی یاریەکان بە سۆدی خۆمان یەکلای دەکاتەوە نەک ئەو گۆڵانەی کە جوانن، جوانترین گۆڵیش کە تۆمارم کردبێت ئەو گۆڵەبوو لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ توانم لە یانەی مانچستەریونایتد تۆماری بکەم.



PM:09:28:18/01/2017