هۆشداری دەدرێتە به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكردووه زۆر به‌كارهێنانی فه‌یسبووك و هۆگر بوون به‌و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌كارهێنه‌ره‌كه توشی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار ده‌كات.
چه‌ند لێكۆڵه‌رێكی بواری ده‌روونی و هه‌ست له زانكۆی كێنتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ستان به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هۆگر بوونی زۆری به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت به تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا كه له‌ژێر ناوی (ده‌رونناسی و جێبه‌جێكردنی) ئاماده‌كرابوو رایانگه‌یاند "زۆر به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و به‌تایبه‌تی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌نێوانیاندا فه‌یسبووك وامان لێده‌كات هه‌ست به بوونی كات نه‌كه‌ین و هه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان كه‌م ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا "هۆگر بوون به فهیسبووكهوه هه‌ستی مرۆڤ زیاتر رووه‌و بێتاقه‌تی ده‌بات و كاریگه‌رییه‌كی سلبی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌سته‌كانی مرۆڤ".
له درێژه‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا كه چه‌ندین پسپۆری بواری ده‌رونناسی تێیدا به‌شداربوون رایانگه‌یاند "زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێرانه‌ی له رێیه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بین به تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه كاتێكی زۆر له مرۆڤ ده‌گرن، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خوێندكارن فه‌یسبووك واده‌كات كاریگه‌رییه‌كی خراپ له‌سه‌ر ئه‌نجامی خوێندنی ئه‌و كه‌سه دروست بكات".
ئه‌و پسپۆرانه ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕو "ئه‌و گه‌نجانه‌ی له رێی مۆبایله زیره‌كه‌كانه‌وه سه‌ردانی پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن یه‌كێكن له‌وانه‌ی له‌ژێر هه‌ره‌شه‌دان بۆ نارێكی له خهوهكانیاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و تیشكه‌ی له مۆبایله‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت كاریگه‌رییه‌كی خراپی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و روبه‌ڕوی كێشه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ده‌بێته‌وه".
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی كێنتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتێكدایه زیاتر له یه‌ك ملیارد هاوڵاتی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌كارهێنه‌ری پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكن و زۆربه‌ی كاته‌كانیان به سه‌ردانكردنی ئه‌و ماڵپه‌ره به‌سه‌رده‌به‌ن.
PM:03:18:12/02/2017