هەڵوێست کلیپی "یادی بەخێر"ی بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی گەنج، ھەڵویست محەمەد، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی (یادی بەخێر) بڵاو کردەوە.

ھەڵویست، کە ئەمشەو کلیپەکەی بڵاوکردەوە، خۆی تێکست و ئاوازی گۆرانیەکەی داناوە، ھەروەھا ئەڤشین شوکری، عەلی شەریف، کاری میوزیکیان بۆی کردووە، ھەردی سەلامی کاری دەرھێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە.

مانگی ڕابردوو ڤیدیۆ کلیپێکی دیکەی بە ناوی (تاوانبارم) بڵاو کردەوە چەند کلیپێکی هەیە.





PM:11:48:18/02/2017