بەهۆی ئەوەی 11 كەس دەستدرێژی سێكسییان كردەسەر گیانی لەدەستدا

مێرمناڵێكی تەمەن 15ساڵ لەئێران لەلایەن 11 كەسەوە دەستدرێژی سێكسی دەكرێتەسەر ‌و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دەدات.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران مێرمنداڵێكی تەمەن 15ساڵ بەناوی "سەعید" كە بۆ دابینكردنی بژیوی ژیانی بنەماڵەكەی كاری دەستفرۆشی لەشەقامەكان دەكرد، لە لایەن 11 كەس دەستدرێژی سێكسی دەكرێتەسەر‌و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دەدات.

تەرمی منداڵەكە بە ژێرزەمینی بینایەك لەناوچەی پەردیسی كەرەج لە ئێران دۆزراوەتەوە كە كرێكاران تێیدا خەریكی كاربوون.



PM:03:04:20/02/2017