پسپۆرانی تەندروستی هۆشداری دەدەن کە بەکارهێنانی مۆبایل زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.
پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى له ئوستراڵيا هۆشدار ده‌ده‌نه بهكارهێنانهرانى مۆبايل له ته‌والێت، چونكه ده‌بێته هۆى گواستنه‌وه‌ى بهكاتريا و تووشبوون به نه‌خۆشى.
بە گوێرەی توێژینەوەیەک "41% به‌كارهێنه‌رانى مۆبايل له وڵاتى ئوستراڵيا، له ته‌والێت، خه‌ريكى مۆبايلهكانيانن".
پسپۆڕانى ته‌ندروستى، هۆشدارى لهكارهێنانى مۆبايل له‌و شوێنه ده‌ده‌ن، چونكه مۆبايل هۆكاريكى سه‌ره‌كييه بۆ گواستنه‌وه‌ى به‌كتريا و تووشبوون به‌نه‌خۆشى بە گوێرەی توێژینەوەکە "به‌كتريا له‌رێگه‌ى گهرديله بچووكه‌كانى ئاو و هه‌واوه له‌كون و كه‌له‌به‌ره‌كانى مۆبايل ده‌نيشێت، ياخود له‌نێوان كه‌ڤه‌رى مۆبايل و مۆبايلهكهدا ده‌نيشێت و هه‌ست به‌حه‌سانه‌وه ده‌كات چونكه گه‌رمه، كه له‌دواجاردا، هه‌ر ئه‌و مۆبايله له‌كاتى نانخواردندا ده‌ستت پێى ده‌كه‌وێت و له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆكاريكى سه‌ره‌كى بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و بهكتريايانهى كه له‌سه‌ر مۆبايله‌كه‌ت نيشتبوون، به‌تايبه‌تى به‌كترياى سالمۆنيلا و والاى كولاى، ده‌بێته هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ندين ڤايرۆرس وه‌كو جاستر و ستاف، كه زۆر به ئاسان له له‌سه‌ر مۆبايلهكهدا ده‌گوازرێنه‌وه".
دكتۆر كارماكار پسپۆرێکی تەندروستییە دەڵێت "ئه‌گه‌ر پێشتر مۆبايله‌كه‌ت بردووه‌ته ته‌والێت، له‌ئێستاوه ده‌ست بكه به پاككردنه‌وه‌ى و ده‌سته‌كانتان بشۆ به‌تايبه‌تى ئه‌گه‌ر ده‌ستتان لهمۆبايلى كه‌سانى ديكهداوه".