پزیشكان هۆشداری ده‌ده‌نه خانمان سه‌باره‌ت به له‌پێكردنی كاوبۆی ته‌سك و ئه‌و پاڵتۆیانه‌ی كڵاوه‌كانیان گه‌وره‌یه و رایانگه‌یاند كه كێشه بۆ بڕبڕه‌ی پشت دروست ده‌كات.
بەپێ هەواڵێكی ڕۆژنامەی"ئیندپێندێنت"ی بەریتانی، پزیشكەكان هۆشداری ئەوەیاندا كە لەپێكردنی جینز و ئەو چاكەتانەی كە كڵاوەكانیان گەورەن دەبنە هۆی گرفت بۆ بڕبڕەی پشت.
كۆمه‌ڵه‌ی چاره‌سه‌ركردنی بڕبڕه‌ی پشتی به‌ریتانی رایگه‌یاند كه له‌پێكردنی كاوبۆی ته‌سك جوڵه‌ی ئاسایی ماسوولكه‌كان سنووردار ده‌كات و واده‌كات خانمان به‌جۆرێك جوڵه بكه‌ن كه فشار له‌سه‌ر بڕبڕه‌ی پشتیان دروست بكات و هه‌ست به ئێش و ئازار بكه‌ن.
بەپێی وتەی ئەو كۆمەڵەیە، سێ یەكی ئافرەتان دووچاری ئازاری بڕبڕەی پشت بوونەتەوە كە هەندێكیان بەهۆی ئەو مۆدێلە نوێیانەی جل و بەرگی ئێستا كە جینزی تەسك یەكێكە لەو مۆدێلانە لەگەڵ ئەو چاكەتە قورسانەی كە سەر دادەپۆشن، هەروەها ئەو جۆرە پێڵاوانەش كە بەرزن و هیچ پاڵپشتیكیان نییە لەگەڵ ئەو خشڵە قورس و جانتا پڕەكانیش.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌زگای "annals of rheumatic diseases" كه تایبه‌ته به نه‌خۆشییه‌كانی رۆماتیزم، ئازارەكانی بەشی خوارەوەی پشت بەزۆرترین هۆكاری پەككەوتن دادەنرێن لەئاستی جیهاندا بەڕێژەی لە ٪٩.٢ لەكۆی گشتی ئەو خەڵكانەی كە بەو ئازارەوە دەناڵێنن.