لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا پزیشکێکی نه‌خۆشیه‌كانى ژنان و مناڵبوون باس لە پێنج جۆر پەردەی کچێنی
دەکات و دەڵێت ، هه‌ندێك كچ هه‌یه له دایكده‌بن په‌رده‌ى كچێنیان نییه‌و هه‌ندێكى
تریش به‌هۆى به‌ربوونه‌وه له‌شوێنى به‌رز په‌رده‌ى كچێنیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
دكتۆره نگین جافر، پسپۆڕى نه‌خۆشییه‌كانى
ژنان و منداڵبوون، بە دواڕۆژی وتووە "بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردى له‌وه
هۆشیار بكه‌مه‌وه كه باسكردنى پرسى په‌رده‌ى كچێنى وه‌ك عه‌یبه نیشاندراوه و
باسده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له رووى ته‌ندروستییه‌وه پرسێكى ئاساییه و
پێویسته دایكان و باوكان شه‌رم له باسكردنى نه‌كه‌ن، بۆیه بهپێویستمزانى له‌م
گرته ڤیدیۆیه و له داهاتووش ته‌واوى ئه‌م بابه‌ته روونبكه‌مه‌وه".
هەروەها وتوویەتی "چه‌ند رۆژێكه گرته‌یه‌كى ڤیدیۆى بڵاوبۆته‌وه كه پیاوێك
زۆر به نابه‌رپرسانه باس له نه‌بوونى په‌رده‌ى كچێنى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كات و وه‌ك
عه‌یبه نیشانيداوه، بۆیه منیش ئه‌مڕۆ ئه‌م روونكردنهوهیهم له‌سه‌ر په‌رده‌ى
كچێنى بۆ راى گشتى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى بڵاوكرده‌وه".