له گه‌ڕی دووه‌می چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی تۆپی پێی پێشمه‌رگه‌ی یانه نایابه‌كانی كوردستان یانه‌ی نه‌ورۆز بووه میوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی تیپی میوان كۆتایی هات.
ئه‌م یارییه ئه‌مڕۆ له كات 3:30 ـی دوای نیوه‌ڕۆ كه‌شێكی سارد و باراناوی شارۆچكه‌ی پیرمام بهناوبژیوانیهتی (زانا عه‌بدوڵڵا) ئه‌نجامدرا, یه‌كه‌م ده‌رفه‌تی یارییه‌كه له خوله‌كی 8 بۆ یاریزانانی پێشمه‌رگه هه‌ڵكه‌وت و دوای سێ لێدانی به‌دوای یه‌ك تۆپه‌كه به‌هه‌ده‌ردراو هیچ گۆڵێكی لێ به‌رهه‌م نه‌هات, دواتر له هه‌ڵه‌یه‌كی (هه‌رێم كه‌لاری) كاپتنی یانه‌ی نه‌ورۆز خه‌ریك بوو (فه‌رهه‌نگ وریا) یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێش بخات، به‌ڵام گۆڵپارێزی نه‌ورۆز تۆپه‌كه‌ی كۆنترۆل كرد.
له به‌رانبه‌ردا یاریزانی نه‌ورۆز به توندی وه‌ڵامیان دایه‌وه‌و چوار ده‌رفه‌تی ئاسانی گۆڵتۆماركردنیان له ده‌ستدا له رێگه‌ی یاریزانان (كامه‌ران عه‌لی) له خوله‌كی (22) به لێدانێكی راسته‌وخۆ و له خوله‌كه‌كانی (26،28) (به‌هائه‌دین به‌كر) دوو هه‌لی ئاسانی له ده‌ستدا و له خوله‌كی (32) (شكار موحسین) هه‌ڵێكی تری له ده‌ستدا.
هێرشه‌كانی یانه‌ی نه‌ورۆز به‌رده‌وامی هه‌بوو له خوله‌كه‌كانی (34،44) دوو هێرشی تریان بۆ هه‌ڵكه‌وت ئه‌مجاره‌ش گۆڵپارێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر (كاوه حه‌سۆ) تۆپه‌كانی دوورخسته‌وه و گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به بێ گۆڵ ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌می یارییه‌كه ترس به‌هه‌ردوو یانه دیاربوو و هیچ مه‌ترسییه‌كیان له‌سه‌ر گۆڵی یه‌كتر نه‌بوو تا خوله‌كی (67) له هه‌ڵه‌یه‌كی هێڵی به‌رگری و گۆڵپارێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یانه‌ی نه‌ورۆز به گۆڵێكی (به‌هائه‌دین به‌كر) ـی هێرشبه‌ر پێشكه‌وت.
وه‌ڵامی خاوه‌ن مال زۆری نهخایاندو به‌سوود وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌یه‌كی گۆڵپارێزی نه‌ورۆز، هێرشبه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر (عامر فازل) توانی یارییه‌كه بهێنێته‌وه خاڵی سه‌ره‌تاو گۆڵی یه‌كسان بۆ یانه‌كه‌ی تۆماربكات.
دوای به‌شداریپێكردنی زیاد عه‌بدوڵڵا له نیوه‌ی دووه‌م له لایه‌ن (یاسین مه‌ناف) ـی راهێنه‌ریه‌وه ئه‌م یاریزانه بووه فریادره‌سی یانه‌كه‌ی و به تۆماركردنی گۆڵێك له خوله‌كی (85) سێ خاڵی گرنگی بۆ یانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌ركرد.
پاشان زانا عه‌بدوڵڵا ناوبژیوان فیكه‌ی ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی نه‌ورۆز به ئه‌نجامی (2-1) گۆڵ لێدا، به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی نه‌ورۆز كۆی خاڵه‌كانی بۆ (4) خاڵ به‌رزكردووه و هاته پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یانه‌كانی چوار گۆشه‌ی زێرین و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـیش خانه‌ی یه‌كه‌می به‌ره‌و سێیه‌م جێهێشت.
spee-kfa