ئایا سنگى خانمان بێ ستیان جوانتر دەردەکەوێت؟

توشى سەرسوڕمان دەبیت کاتێک سودەکانى نەبەستنى ستیان بزانیت، ئەویش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى تر دەگۆڕێت، بۆ هەندێک کەسیش بەشێوەیەکى جیاوازە.
بەپێى نوێترین لێکۆڵینەوەى فەڕەنسى، دەبێتە هۆى ونکردنى جوانى سنگى خانمان، بەپێچەوانەى بیرکردنەوەى زۆرێک کە پێیان وایە نەبەستنى ستیان وا دەکات سنگیان ناشرین دەربکەوێت.
وە ئەگەر لەو خانمانەیت کە لە کاتى نوستندا ستیان بەکاردەهێنیت ئەوا دەبێتە هۆى بێزارکردنت و ڕێگر دەبێت لەوەى بەشێوەیەکى باش بنوویت، هەروەها بەستنى ستیان بۆ کاتێکى زۆر دەبێتە هۆى ئەوەى کاریگەرى خراپى لەسەر سوڕى خوێن هەبێت، چونکە توندە و دەبێتە هۆى کاریگەرى بۆ سەر دەمارەکانى مەمک و سنگ، بەپێچەوانەشەوە نەبەستنى ستیان دەبێتەهۆى کەمکردنەوەى هەوکردن و پەڵە لەسەر مەمک و سنگ.



PM:05:43:25/03/2017