بۆ جاری یەکەم چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی "گرنگ"ی ئیبراهیم ئەحمەد بڵاودەبێتەوە

نوسەری دیار، عەلی کەریمی لە ساڵی ١٩٩٦ چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی دوو کاتژمێر و نیوی لەگەڵ سیاسەتمەدار و نوسەری بەناوبانگی کورد، ئیبراهیم ئەحمەد ئەنجامدراوە و چەندین زانیاری نوێ لەو چاوپێکەوتنەدا ئاشکرا بووە.

عەلی کەریمی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب چاوپێکەوتنەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئیبراهیم ئەحمەد باسی سەرەتای دروستبوونی پارتی دەکات و هەروەها باسی ناسینی ڕۆشنبیر و سیاسی، زەبیحی دەکات.

هەروەها ئیبراهیم ئەحمەد پێشکەوتنی دۆزی کورد لە سەرجەم پارچەکان دەبەستێتەوە بە پێشکەوتنی دۆزی کورد لە باکووری کوردستان، هەروەها سەرنجی خۆی لەسەر زۆر ڕووداوی گرنگی ئەو ڕۆژگارانە دەخاتە ڕوو.


مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، سیاسەتمەندار و نوسەری ناسراوی كورد، یەكەم سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان بووە و لە ساڵی ١٩١٤ لە سلێمانی لە دایكبووە و لە ساڵی ٢٠٠٠ دا كۆچی دوای كردووە و سەرنوسەری گۆڤاری گەلاوێژ بووە و خاوەنی چەند ڕۆمانێکە کە بەناوبانگترینیان ڕۆمانی ژانی گەلە، ئەمە جگە لەوەی چەندین کورتە چیرۆک و شیعری نوسیوە



PM:11:18:13/04/2017