ڤیدیۆ.. "پێنج فریشتە" لەم شارەی کوردستان بینراون؟

لە ماوەی ڕابردوودا گرتە ڤیدیۆییەک لە قەڵای کۆنی شاری ئامەدی باکووری کوردستان بڵاوبووەوە کە گوایە پێنج فریشتەن لەسەر زەوی بینراون بەڵام دواجار ڕاستییەکە ئاشکرا کرا.

دوای نزیکەی مانگێک لە بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بووەتە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە و باس لەوە دەکرێت کە ”پێنج فریشتە دابەزیونەتە سەر قەڵای ئامەد".



رۆژنامەی (میللییەت)ی تورکی ئەمڕۆ راستیی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی ئاشکرا کردووە، کە بریتییە لە گرتەیەکی ڤیدیۆ کلیپێک، کە تێیدا لە دوورەوە پێنج ژن لە نزیک قەڵای ئامەد دەردەکەون
.



AM:11:19:27/04/2017