ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بە زەحمەت سێ خاڵی بە دەستهێنا


لە خولی ئیسپانیا یانەی ریال مەدرید بە زەحمەت توانی سەرکەوتن بە دەست بێنێت و لە ناو یاریگاو هاندەرانیدا توانی ٢-١ لە یانەی ڤالانسیا بباتەوە.

سەرەتاو لە تایمی یەکەم رۆناڵدۆ ریال مەدریدی بە گۆڵێک پێشخست و توانی یانەکەی لەو تایمە بەرەو سەرکەوتن ببات.

لە تایمی دووەم یاریەکە بەهێزی زیاتری بە خۆیەوە بینی و رۆناڵدۆ لێدانێکی سزای لە دەستدا، بەڵام یانەی ڤالەنسیا سەرکەوتووبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یاریەکەو توانییان لە لایەن یاریزان پارێخۆیەوە ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە.

بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید بە ئەنجامەکە رازی نەبوو بە زووی مارسێلۆ لە دوای ٤ خولەک گۆڵی دووەم و بردنەوەی پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردوو ژمارەی خاڵەکانی بەرز کردەوە بۆ ٨١ خاڵ و پێشەنگی لەلیگای وەرگرت.





PM:07:21:29/04/2017