بە ڤیدیۆ .. لە نوێترین کلیپی شاکیرادا پێکێی هاوژینی دەوردەبینێت

بۆیەکەمجار جیرارد پێکێ لە نوێترین کلیپی ئەستێرەی جیهانی شاکیرا دەردەکەوێت.

کۆتایی هەفتەی رابردوو شاکیرا نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بەناوی " Me Enamore" بڵاوکردەوە، کە تێیدا پیکێی هاوژینی و بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە لە کلیپەکەدا رۆڵ دەبینێت.

شاکیرا لەبارەی نوێترین ئەلبوومی گۆرانی بە میدیاکانی راگەیاند" بڕیارە رۆژی 26ی ئەم مانگە ئەلبوومێکی نوێی گۆرانیم بەناوی "El Dorado" بڵاوبکرێتەوە".


ئەم ڤیدیۆکلیپە لە تۆری کۆمەڵایەتی یوتیوب پێشوازییەکی زۆر باشی لێکراوە، کە لە ماوەی سێ رۆژدا ١٨ ملیۆن و نیو بینەری هەبووە.



PM:10:15:15/05/2017