لەشت لە ژەهر ڕزگار بکە

بۆ رزگاربون لەژەھر و دەستپێکردنەوە و نوێ کردنەوەی لەش چەند جۆرێکی خۆراکی ھەن کەپێویستە بیخۆیت، ئەمانەش وێب سایتی Skinnyms ئاشکرایکردوون:

١-چەوەندەر: نیتراتی تێدایە و ھاوکاری لەش دەکات لەکرانەوەی مولولەکانی خوێن و مژینی ئۆکسجین و ھاوکاری لەھەرس. 
٢-زەنجەبیل: کەبۆ چارەسەری سوتاوی و گرفتی ھەرس بەکاردێت و کۆئەندامی ھەرس ئارام دەکاتەوە و ژەھر لەگەدە.
٣-لیمۆ: ھاوکارە لەپاککردنەوەی ریخۆڵە بەوپێیەی ترشێکی ھاوشێوەی ترشەلۆکی گەدەی تێدایە، کەھاوکارە لەھەرسکردنی مادەی خۆراکیدا.
٤-گریپ فروت: ژەھری لەجگەرەوە دەپاڵێوێت و چەوری دەسوتێنێت .
٥-جەرجیر:رێژەیەکی زۆری ئاوە و باشترینە بۆ پاراستنی خانەکان لەتێکچونی جگەر.
٦-کەلەرم: ئەمەش مادەی ئیسۆسیۆساناتسی تێدایە کەمادە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات.
٧-ئەناناس: کەئەنزیمی پرۆمیلینی ھەرس کردنی تێدایە کەقۆڵۆن پاک دەکاتەوە و ھاوکارە لەپاککردنەوەی گەدە لەپاشماوەی خۆراکدا


PM:11:31:18/06/2017