بۆچی پیاوان حەز بە كچی قژ درێژ دەكەن؟

هەمیشە باس لەوە دەكرێت كەپیاوان حەز دەكەن ئەو خانمەی خۆشیاندەوێت قژی درێژ بێت، بێگومان ئەمە لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت، بەڵام بەگشتی قژی درێژ لای پیاوان گونجاوترە.

ڕەنگە هۆكارەكانی ئەم ئارەزووەی پیاوان جیاواز بێت بەشێكیان واهەست دەكەن كە قژی درێژ سەرنجراكێشترە، یان وەك جیاوازیەك لەنێوانی هەردوو ڕەگەز دەیبینن، بەڵام ئایا ئەم دروستە و ئەگەر خانمێك قژی كورت بوو سەرنجراكێش نییە؟

بەپێی توێژینەوە زانستیەكان بەشێكی سەرەكی دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی ڕەگەزی نێر و مێ، بەتایبەتی لای ئەو نەتەوانەی كە كچ و كوڕ بە دوو مرۆڤی زۆر جیاواز دەبینن و پیاوسالاری تێیدا زاڵە، پێیان وایە قژی كورت خانمێتی و ناسكی ئافرەت دەشارێتەوە، هاوكات پیاوانیش نابێت قژیان درێژ بێت.

لەلایەكی دیكەوە بەشێكی توێژینەوە كۆمەڵایەتیەكان باس لەوەدەكەن كە قژی درێژ هیچ كاریگەریەكی لەسەر سەرنجڕاكێشی خانمان نییە كە لە جوانی كەم بكاتەوە، بەپێچەوانەوە زۆر كات قژی كورت سەرنجی زیاتر ڕادەكێشێت، بەڵام ڕەنگە ئەم بیرۆكەیە زۆر دژایەتی بكرێت كەواتە پەیوەندی بە بیركردنەوە و چۆنێتی تێروانینی كەسەكانەوە هەیە.

هاوكات پیاوانیش واهەست دەكەن كە خانمی قژ درێژ زۆر سەرنجڕاكێشترە لە خانمێكی قژ كورت، كە ئەمەش دروست نییە بەڵكو بیركردنەوەی وایكردووە و ئەو هەستەی زاڵبێت، چونكە ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ شێوە و ستایلی ئەو خانمە.

بەڵام بەهۆی تێروانینەكانی كۆمەڵگاوە بەگشتی خانمان كاتێك قژیان درێژ دەبێت هەست بە ئاسوودەی و ئارامی دەروونی دەكەن، چونكە كاریگەری كلتور و بیركردنەوەكانی كۆمەڵگا زیاتر بەسەریدا زاڵە.

یەكێكی تر لە بیركردنەوەكان كە وادەكات پیاوان ئارەزووی قژی درێژ بكەن لە خانماندا، هەستكردنە بە تەندروستی و خاوێنی و خاوەن جوانترین قژ لەو خانمەدا كە قژی درێژە، واتە وادەزانێت ئەوەی قژی درێژە خاوەن تەندروستیەكی گونجاوە و پاكوخاوێنە و گەنجتر دەنوێنێت، هاوكات قژێكی نەرم و پڕ و ئاوریشمی هەیە، كە بە پێچەوانەوە ڕەنگە ئەوەی قژی كورتە خاوەن قژێكی  جوان و نەرم و سەرنجڕاكێش بێت لەڕووی تەندروستیەوە.

بەڵام هەمیشە قژی درێژ پێویستی بە خزمەت و پێكهاتەی تایبەتی و زۆر هەیە و هەر بۆیە خەرجیەكی زۆری پێویستە، ئەمەش لای پیاوان وادەردەكەوێت كە ئەو خانمە زۆر گرنگی بە جوانی خۆی دەدات.

لەڕووی زانستی و كۆمەڵایەتیەوە بەگشتی قژی درێژ زۆر كات دەبێتە هۆی شاردنەوەی عەیبەكانی رووخساری خانمان و زیاتر بەرز دەرخستنی كوڵمەكانی و دەرخستنی شێوەی دەموچاوی بە خڕی.

لە كۆتایدا زۆرینەی توێژینەوەكان جەخت لەوەدەكەنەوە كە هەموو ئەو قسانەی دەكرێت مەرجی سەرەكی نییە، ئەوەی كە گرنگە شێوە و ڕووخساری ئەو خانمە خۆیەتی، واتە ڕەنگە بە قژی درێژەوە جوانتر دەربكەوێت و ڕەنگە بە پێچەوانەوە.

هەر بۆیە ڕێنوێنی خانمان دەكرێت كە سروشتی جوانی خۆیان چۆنە بەو جۆرە بن و هەرگیز بیر لە هیچ قسەیە نەكەنەوە، ئەگەر كەسێكیش تۆی بووێت دەبێت بەهەموو جۆرێك و شێوەیەك تۆی قبوڵ بێت.



PM:03:17:19/06/2017