خانمە پزیشکێکی بەناوبانگی کورد باس لەوە
دەکات ئەو دەرزییەی لە کاتی منداڵبووندا وەک بەنج بەکار دەهێنرێت زیانی نییە و ژنان
دەتوانن بێ ئازار منداڵیان ببێت.
لە ڤیدیۆیەکدا کە لە پەیجی فەرمی خۆی
بڵاویکردووەتەوە و ماڵپەڕی سپی میدیاش مافی بڵاوکردنەوەی هەیە، دکتۆر قەمەڕ خۆشناو
پزیشکی پسپۆری ژنان و منداڵبوون دەڵێت "زۆربەی ئافرەتان دەترسن لەو دەرزییە و
بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەمینە و باشترە لە بەنجی گشتی".
وتیشی کە ئێش و ئازاری منداڵبوون ناهێڵێت و
ئەو خۆشییەش دەبینیت کە منداڵەکەت لەدایک دەبێت، دەشڵێت ئەگەر دەتەوێت بەبێ ئازار
منداڵت بێت ئەو دەرزییە بەکاربهێنە و لێی مەترسە.