ئەگەر بڕیارەكە جێبەجێ نەكەیت فەیسبوكەكەت دادەخرێت
كۆمپانیای فەیسبوك بۆ كەمكردنەوەی ئەكاونتی ساختە لە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە رایگەیاند لەمەودوا دەبێت هەمووكەس وێنەی خۆی لەسەر پرۆفایلەكەی دابنێت.
فەیسبوك بڕیارە نوێكەی لە هیندستانەوە دەستپێكردووە و دەبێت هەموو بەكارهێنەرانی وێنەی پرۆفایلەكانیان بكەن بە وێنەی خۆیان، لەبەرئەوەی بەكارهێنەرانی فەیسبووك لە وڵاتی هیندستان لە هەموو وڵاتێكی دیكە زیاتر وێنەی سەر پرۆفایلەكانیان ساختەیە و وێنەی خۆیانی لەسەر نییە، هۆكارەكەشی ئەوەیە، ئەگەر وێنەی خۆت لەسەر پرۆفایلەكەت دابنێیت دەیبەن و بەخراپ بەكاری دەهێنن. بۆیە كۆمپانیای فەیسبووك بەكارهێنەرانی لەوە دڵنیا كردووەتەوە كە بەشێوەیەكی زۆر باش پارێزگاری لە وێنەكانیان دەكات و بەهیچ شێوەیەك ناتوانرێت لەلایەن كەسانی ترەوە ببرێت.
فەیسبووك دابەزاندن و بڵاوكردنەوەی وێنەی پرۆفایلی لابردووە و هێڵێكی شینی بەدەوری وێنەكەوە داناوە بۆئەوەی كەس نەتوانێت سكرین شووتی وێنەكە بكات.
AM:10:45:24/06/2017