مانچستەریونایتد ١٠٠ ملیۆن بۆ یاریزانێک تەرخان دەکات


رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە یانەی مانچستەریونایتد بڕی ١٠٠ ملیۆن پاوەندی بۆ هێرشبەر و گۆڵکاری خولی ئینگلتەراو یانەی تۆتنهام هارین کینی تەرخان کردووەو دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە مۆرینیۆ دەیەوێت بۆ شوێنی ئیبراهیمۆڤیچ ئەو یاریزانە بباتە یانەکەیەوە ، کە لە ئێستادا توشی پێکانێکی قورس هاتووەویانەکەش دەستبەرداربوونی لەو یاریزانە راگەیاندووە.



AM:11:57:25/06/2017