ژنان و کچانی ئێرانی بۆ کاری لەشفرۆشی بە قاچاخ دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان و چەند وڵاتێکی تر.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌نوێترین راپۆرتیدا، چه‌ندین زانیاری له‌سه‌ر به‌قاچاخبردنی ژنان و كچانی ئێران به‌مه‌به‌ستی كۆیله‌ی سێكسی و بۆ كاری له‌شفرۆشی له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات بڵاو ده‌كاته‌وه.
له‌راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه، كاری به‌قاچاخبردنی ژنان و كچان بۆ له‌شفرۆشی له‌وڵاتی ئێران زیادیكردوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، به‌زۆری ئه‌و ژنانه بۆ وڵاتانی ئه‌فغانستان و ئێمارات و پاكستان و ئه‌وروپا و هه‌رێمی كوردستان ده‌برێن.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، به‌زۆری كچانی ته‌مه‌ن 13 بۆ 17 ساڵان ده‌كرێنه ئامانج و شاره‌كانی تاران و شیراز‌و تهبریزو ئه‌ستارا رێژه‌ی كچانی له‌شفرۆش و به‌قاچاخبردنیان زیادیكردوه.
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و ژن و كچانه به‌زۆره ملێ ده‌برێنه وڵاتانی تر‌و لهیانهشهوانهییهكان و چه‌ند شوێنێكی تردا كاریان پێده‌كرێت و ناچار به‌له‌شفرۆشی ده‌كرێن.
له‌و راپۆرته‌دا تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زۆری ئه‌و كچانه كه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن بۆ كاری له‌شفرۆشی، ده‌چنه شاری سلێمانی و چه‌ند شارێكی تر.