مەلایەک دەستدرێژی سێکسی دەکاتە چەند کچێک لەبەر ئەوەی قورئانیان لەبەر نەبووە

مەلایەک لە شاری مەدینە کە تەمەنی ٨١ ساڵە تۆمەتبارە بە دەستدرێژی کردنە سەر چەند منداڵ و چەند کچێک.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە محەمەد حاجی سدیق، مامۆستا‌و قورئان خوێن لە شاری مەدینە كە تەمەنی 81 ساڵە، دەستگیركرا بە تۆمەتی ئەنجامدانی دەسترێژی سێكسی بۆسەر چەندین منداڵی خوار تەمەن 13 ساڵ.

ئەو مامۆستا ئاینییە دانی بەوەدا ناوە هەشت لەو منداڵانە تەمەنیان لە نێوان 5 بۆ 11 ساڵاندا بووەوشەش منداڵای دیكەشیان تەمەنیان لە نێوان 11 بۆ 12ساڵاندا بووە.

هەروەها وتوویەتی "ئەم دەستدرێژی كردنەی وەك سزادانێك ئەنجامداوە هەركاتێك هەر هەڵەیەكیان لە خوێندنەوەو بە هەڵە لەبەركردنی قورئاندا كردبێت".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت ئەو مامۆستا ئاینییە ماوەی (31) ساڵە ئیمام‌و مامۆستای مزگەوتی كاردیف-ە لە شاری مەدینە.



PM:03:50:08/07/2017