بەرەسمی بۆنۆچی بووە یاریزانی ئەیسی میلان


ئەمڕۆ هەینی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بەرگریکاری بەتوانای یانەی یۆڤانتۆس" بۆنۆچی بردە ریزەکانیەوە.

میلان ئەو یاریزانەی بە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ کڕی و گرێبەستێكی تا ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵدا واژۆ کرد، واتە تا پێنج ساڵی تر.

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کرد، یانەی میلان بڕیاریداوە بۆنۆچی بکاتە کاپتنی یانەکەی لە وەرزی داهاتوودا.



PM:08:03:14/07/2017