چێڵسی هێنانی باکایۆکۆی راگەیاند


ئەمڕۆ بەرەسمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هێنانی باکایۆکۆی فەرەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی مۆناکۆی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

باکایۆکۆ تەمەنی ٢٢ ساڵەو گرێبەستێکی ٥ ساڵەی لەگەڵ یانەی چێڵسی واژۆ کردووە تا ساڵی ٢٠٢٢.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکانیش نرخی هێنانی ئەو یاریزانە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ لە سەر یانەی چێڵسی کەوتووە.



PM:08:51:15/07/2017