فەتوایەكی نوێ: پیاو دەتوانێت لە ژنەکەی بدات

بانگخوازێکی ئیسلامی لە فەتوایەکی نوێدا رایدەگەیەنێت کە پیاو دەتوانێت لە ژنەکەی بدات ئەگەر سەرخۆش بێت.


لەیەكێك لە نوێترین فەتواكاندا بانگخوازێكی مەغریبی لە بەرنامەیەكی رادیۆیدا رایگەیاند: لە حاڵەتێكدا پیاو دەتوانێت لە ژنەكەی بدات، ئەویش ئەگەر خواردنەوە كحولیەكان بخواتەوە و سەرخۆش بێت و بەو شێوەیە بگەڕێتەوە ماڵەوە، ئەو كارەش بەردەوام دووبارە بێتەوە.


لای خۆشیەوە، دەسەڵاتدارانی وڵاتی مەغریب بە بیانوی تێكدانی شیرازەی خێزان بەرنامەكەی راگرتووە بۆ ماوەی مانگێك، لەلایەكی تریشەوە سەبارەت بەو بابەتە دەزگاكانی راگەیاندنی میسری فەتوایەكی (شێخ موختار موحسین) یان بڵاوكردووەتەوە كە ئاماژە بەوەدەدات كە پیاو دەتوانێت لە ژنەكەی بدات ئەویش لە چوارچێوەو سنوری شەرعدا.





ئه‌م بابه‌ته 1365 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:51:16/07/2017