چەند ڕێگایەک بۆ سپیکردنەوەی بنباڵ بەڕێگایەکی سروشتی


بنباڵی ڕەش لەوانەیە بەلاتەوە شتێکی بێزارکەر بیت، بەڵام دەبێت دڵخۆش بیت بەوەی کەچەندین ڕێگای سروشتی هەی بۆسپی کردنەوەی بنباڵ کە ئەمەش دیارترین رێگاکانن.

- مەساجی پەتاتە:پەتاتە یەکێکە لەو چارەسەرە سروشتیانەی کە چەندین سودی تەندروستی هەیە بەهەمان شێوەش دەتوانی بەکاری بهێنیت بۆجوانکاری. قاژێک پەتاتە بخەرە ژێربنباڵتەوە بۆماوەی ٥-١٠ خولەک، دواتر بەئاو بیشۆ ئەم کردارە ٢-٣جار لەهەفتەیەکدا ئەنجام بدە.

- لیمۆ و سۆدە: لیمۆ لەگەڵ سۆدە پاکرەکەوەیەکی زۆر سەنج ڕاکێشە، هەروەها دەتوانی ئەم گیراوەیە بەکاربهێنی بۆ سپیکردنەوەی بنباڵ. کەمیک سۆدە لەگەڵ ئاوی لێمۆدا تێکەڵ بکە لەبن باڵتی بدە بۆماوەی ٢-٣ خولەک،ئەم کردارە یەک بۆ دووجار لەهەفتەیەکدا ئەنجامی بدە.

- ڕۆنی گوێز هندی: ڕۆنی گوێز هندی پێکهاتەیەکی سروشتی زۆر نایابە بەهۆی ئەوەی کە ڤیتامین E لەپێکهاتەکەیدا هەیە هەموو ڕەشیەکانی سەر پێست لادەبات و دەتوانی ڕۆژانە ئەم ڕۆنە بدەیت لەبنباڵت.

سەرچاوە: cosmopolation

وە:هە-ف



PM:11:16:14/08/2017