زۆر بە ئاسانی بەمشێوەیە ماڵئاوایی لە زیپکەو نیشانەکانی سەرپێست بکە


زیپکە یەکێکە لەو كێشە باوانەی کە لەناو خەڵکیدا شتێکی باوە بەتایبەت لەهەرزەکاراندا. چەندین کەس بەدەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێن لەوانەیە نەشتوانن بەدەرمانی کیمیایی چارەسەری بکەن. بۆیە چەندین گیراوەی سروشتی هەن کە زۆر بەئاسانی دەتوانن ڕزگارت بکەن لەدەست ئەم کێشەیە.

- ماسکی هەنگوین

پێکهاتە:

- کەوچكێک شۆفانی کوتراو

- کەوچکێک ئاوی لیمۆ

- نیوکەوچک هەنگوین

هەرهەمویان بەجوانی تێکەڵ بکە پاشان بیدە لە پێستت بۆ ماوەی ١٠ خولەکا دواتر بەئاو بیشۆ.

- ماسکی خەیارو ماست:

پێکهاتە:

- خەیارێک

- دوکەوچک ماست

خەیارەکە لەت بکە ناو ماستەکەوە بەجوانی تێکەڵی بکە. لەپاشان بیدە لە دەمووچاوت بۆماوەی ١٠ خولەک ،دواتر بیشۆ.

- ماسکی زەردەچەوە:

پێکهاتە

- کەوچکێک ماست

- نیوکەوچک زەردەچەوە

- ئاوی لەتێک لیمۆ

هەرهەمووی بەجوانی لەدەفرێکدا تێکەڵ بکە. دواتربیدە لە دەموچاوت بۆ ماوەی ١٠ خولەک.

سەرچاوە: Home Health Care

وە:هە-ف




PM:09:59:16/08/2017