بەم سێ ڕێگا سروشتیە ددانت وەک بەفر سپی بکەرەوە


وەک دەزانین سپیکردنەوەی ددان لەلای پزیشک لەوانەیە بۆ هەندێک کەس نرخێکی گرانی هەبێت ئەمە جگە لەوەی چەندین دەرمانی کیمیایی بەکاردەهێنن کەئەمەش زیانێکی زۆر بەخانەکانی ناو دەم دەگەیەنن.

لێرەدا باس لەچەند ڕێگایەکی کاریگەرو سروشتی دەکەین بۆ سپی کردنەوەی ددانەکان کەدەتوانن لەماڵەوە ئەنجامی بدەن.

- بەکارهێنانی ڕۆن: بەکارهێنانی ڕۆن بۆ سپیکردنەوەی ددانەک ڕێگایەکی زۆر کۆنە. هەر لەزوەوە هندیەکان ڕۆنیان بەکارهێناوە بۆسپی کردنەوەی ددانەکان لەبەرئەوەی دەبیتە هۆی کوشتنی چەندین بەکتریا و لابردنی ڕەنگی زەردی ددان. چەندین ڕۆن هەن کەدەتوانی بەکاریان بهێنی لەوانە ڕۆنی گوێز هندی کە بەکتریای ناو دەم لەناو دەبات هەروەها ڕێگری دەکات لە داخوران وکلسی ددان.

- شۆردن بە سۆدە: سۆدە سپیکەرەوەیەکی سروشتی زۆرکاریگەرە،هەروەها هەموو ئەو میکرۆبە زیانبەخشانە لەناو دەبات کە بەسەرڕوی دانەوەن. یەک کەوچکی چا سۆدە لەگەڵ کەمێک ئاودا تێکەڵ بکە پاشان بیکەسەر فلچەی ددان شۆرینەکەت بەجوانی ددانەکانتی پێ بشۆ لەهەفتەیەکدا دووجار ئەم کارە ئەنجام بدە.

- بەکار‌هێنانی سرکەی سێو: سرکەی سێو وەک پاککەرەوەی سروشتی بەکاردێت، هەروەها دەبیتە هۆی لەناوبردنی بەکتریا. لەبەرئەوەی دژەبەکتریایە بۆیە زۆربەئاسانی توانای سپیکردنەوەی ددانەکانی هەیە.دەتوانی هەفتەی یەکجارکەمێک بدەیت لەددانت.

سەرچاوە: Health pedia

وە:هە-ف



PM:10:15:16/08/2017