بزانە مارسێلۆ بەهۆی سزاکەوە بەشداری چەند یاری ناکات


ئەمڕۆ لیژنەی سزاکانی سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزای مارسێۆی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید داو بۆ ماوەی دوو یاری رایگرت.

مارسێلۆ لە یاری هەفتەی رابردوو بەرامبەر بە لیڤانتی لە یاریزانێكی ئەو یانەیەی داو بەو هۆیەوەش ناوبژیوانی یاریەکە کارتی سووری پێدا، هەر ئەمڕۆش لیژنەی سزاکان کۆبونەوەو سزای ئەو بەرگریکارەی یانەی ریاڵ مەدریدیان داو بەمەش لە دوو یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر بە ریاڵ سۆسیداد و ریاڵ بیتس ناتوانێت یاری بکات لە خولی ئیسپانیا.





ئه‌م بابه‌ته 423 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:29:13/09/2017