لە یەکەم یاری خۆیدا لە وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی
ریاڵ مەدرید توانی بە لێهاتووی رۆناڵدۆ بردنەوە بە سەر یانەی ئەپوێلی قوبروسی
بسەپێنێت و بە ئەنجامی ٣-٠ یاریەکەی لێ بباتەوە.
ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی لە جەولەی یەکەمی قۆناغی کۆمەلەکان میوانداری
یانەی ئەپوێلی کردوو لە ئەنجامدا توانی بە سێ گۆڵی رۆناڵدۆ و رامۆس بردنەوە بە
دەست بێنێت کە دوو لە گۆڵەکان رۆناڵدۆ تۆماری کرد.
لە یاریەکی تری ئەم گروپە یانەی تۆتنهام توانی ٣-١ لە یانەی دۆرتمۆند بباتەوە.
ئەنجامی یاریەکانی تر:
لیڤەرپوڵ ٢-٢ سیڤییا
ماریبۆر ١-١ سپارتاک مۆسکۆ
فاینۆرد ٠-٤ مانچستەرسیتی
شاختار ٢-١ ناپۆلی
پۆرتۆ ١-٣ بەشکتاش
لایپزیگ ١-١ مۆناکۆ
ریاڵ مەدرید ٣-٠ ئەپوێل
تۆتنهام ٣-١ دۆرتمۆند