بەوێنە.. کچێک وێنەی سێلڤی لەگەڵ ئەو کەسانە دەگرێت گێچەڵی سێکسیان پێکردووە

کچێکی هۆڵەندی وێنەی سێلڤی لەگەڵ ئەو کەسانە دەگرێت کە گێچەڵی سێکسیان پێکردووەو دواتر کە تۆڕی ئینستگرام بڵاویان دەکاتەوە.

کەناڵی ( بی بی سی ) راپۆرتێکی لەسەر نوا جانسمانی ٢٠ ساڵ سازکردووە کە لە ئەمستردام لە هۆڵندە دەژی و ماوەی مانگێک ئەو گێچەڵیان پێکردووە.
ئەو کچە باس لەوە دەکات کە ئەو رووبەرووی چەندان گێچەڵی سێکسی بۆتەوە، لەوانە داواکردنی سێکسی، قسەپێووتن و فیکە لێدان و رێگا پێگرتن. 
ئەو کچە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کاتێک کە داوای وێنەگرتنی لەگەڵ ئەو پیاوانە دەکات کە گێچەڵی سێکسیان پێکردبوو، شانازیان بەوەوە دەکرد کە ئەو کارەیان کردووە.
نوا جسمانی باس لەوە دەکات کە ئەو هەموو گێچەڵە سێکسیانەی ئەو پیاوانە دەیکەن بەبێ سزا دەردەچن.



PM:08:54:07/10/2017