بە سپێنەی هێلکە ئەم کارە سەرسوڕهێنەرانە ئەنجام بدە


خواردنی هێلکە بەدەرلەوەی چەندین سودی تەندروستی هەیە بەهەمان شێوە دەتوانی بەکاری بهێنی لە بواری جوانکاریدا لەبەرئەوەی چەندین ماددەی خۆراکی تێدایە کە زۆر بەسودن بۆ قژ و پێست، هەرەوەها دەتوانی سپێنەکەشی لەم بوارانەدا بەکار بهێنی

- ئەگەر دەتەوێت پێستت پاک و درەوشاوە بێت ئەوا سپێنەی هێلکە بەمشێوەیە بەکار بهێنە:

- سپێنەی هێلکەیەک

- نیوکەوچک هەنگوین

- دوکەوچک ئاوی لیمۆ

هەموو ئەم پێکهاتانە بەجوانی تێکەڵ بکە پاشان بیدە لەپێستت بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەک دواتر بەئاوبیشۆ.

- بەکارهێنانی سپێنەی هێلکە وەک دژە پیری:

سپێنەیەکی هێلکە بکەرە ناو دەفرێکەوە دواتر کەمێک ئاوی تێبکەو بەجوانی تێکی بدە پاشان بیدە لەپێستت.

- بەکارهێنانی سپێنەی هێلکە بۆقژ:

چەند سپێنەیەکی هێلکە لەگەڵ ڕۆنی زەیتوندا تێکەڵ بکە و بیدە لەقژت بۆماوەی ١٠-٢٠ خولەک دواتر بەئاوی گەرم بیشۆ.ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردن قژهەروەها نەهێشتنی کڕێش.

- بەکارهێنانی سپینەی هێلکە وەک پاککەرەوە:

دەتوانی سپێنەی هێلکە بەکار بهێنی بۆ لێکردنەوەی چڵکی پێڵاو ،جانتا،جزدان،وەهەرشتێکی کە کە دەتەوێت . تەنها سپێنەی هێلکەکەی لێبدە بە فلچە بیشۆرە ئەمەش دەبێتەهۆ نەهێشتنی چڵکو پیسی لەسەر ئەو شتە.

سەرچاوە:Natural Remedies

وە:هە-ف



PM:06:41:10/10/2017