تۆتی ئیتاڵی و ئەستێرەی یانەی رۆما پێش دیاریکردنی باشترین یاریزانی جیهان،
ناوی باشترین دیاری دەکات و رۆناڵدۆ بە
باشترین دەزانێت.
تۆتی دەڵێت بە هەموو پێوەرێک ئەمساڵ رۆناڵدۆ شایەنی باشترین یاریزانی
جیهانەو خەڵاتەکە دەباتەوە، چوونکە توانیویەتی نازناوی گەورە بە دەست بێبنێت و لە چەندین یاری گرنگ یەکلاکەرەوە بووە، بۆیە
ئەو شایەنی باشترینی جیهانە.
لە کۆتایدا دەڵێت میسی و رۆناڵدۆ و نەیمار کوری ئەم هەسارەیە نین و لە
هەسارەیەکی ترەوە هاتوون.