لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە سێیەم جەولەدا یانەی ریاڵ مەدرید
توشی بەرامبەربوون هات.
ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی کردوو لە
ئەنجامدا ١-١ یاریەکەیان کۆتایی هات.
سەرەتا یانەی تۆتنهام گۆڵی پێشکەوتنی بە هەڵەی ڤاران کرد، بەڵام رۆناڵدۆ
توانی یانەکەی بە لێدانی سزا لە دۆڕان رزگار بکات.
ئێستا هەردوو یانە ٧ خاڵیان هەیەو لە پلەکانی یەکەم و دووەم دێن.