فەیسبوک داواکارییەکی گرنگ ئاراستەی بەکارهێنەرانی دەکات

کۆمپانیای فەیسبوک داوایەک لە سەرجەم بەکارھێنەرانی دەکات بۆ ئەوەی ھەژمارە ساختەکان بسڕێتەوە.


ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی، ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم بەکارھێنەرانی فەیسبووک بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، کۆمپانیای فەیسبووک داوا لە سەرجەم بەکارھێنەرانی تۆڕەکەی دەکات، بۆ بەردەوامبوون لە بەکارھێنانی ھەژمارەکانیان، دەبێت وێنەیەکی ڕوونی دەموچاوی خۆیان بۆ کۆمپانیاکە بنێرن.


ڕوونیش کراوەتەوە، کە ئەو داواکارییەی فەیسبووک بۆ ئەوەیە، سەرجەم ئەو ھەژمارانەی ساختەن، یان بۆ ھاککردن و کاری دیکە لە فەیسبووک دانراون، بسڕدرێنەوە.


ئاماژە بەوەش کراوە، کە ئەگەر ھەر کەسێک وێنەی خۆی بۆ فەیسبووک نەنێرێت، ناتوانێت بچێتە نێو ھەژمارەکەی و بەکاری بھێنێت، فەیسبوکیش بەشێوەیەکی خۆکاری (ئۆتۆماتیکی)، داواکارییەکە دەھێنێتە سەر شاشەی ئەو کەسانەی، دەیەوێت وێنەی بۆ کۆمپانیاکە بنێرێت.

کۆمپانیای فەیسبوک دڵنیایی داوەتە سەرجەم بەکارھێنەرانی، کە دوای ئەوەی وێنەکانی بەکارھێنەرانیان بەدەست دەگات و دڵنیا دەبنەوە لەوەی ھەژمارەکەی ساختە نییە، وێنەکانیان لای خۆیان ناھێڵنەوە و دەیسڕنەوە.


لێرەدا وێنەی داواکارییەکەی فەیسبوک ببينە، ئەگەر شتێکی لەم شێوەیەش ھاتە سەر شاشەی مۆبایل، یان لاپتۆپەکەت، وێنەیەکی دەموچاوی خۆت بۆ فەیسبووک بنێرە.




AM:10:31:30/11/2017