ئەندام پەرلەمانێکی پیاو لە دانیشتنی پەرلەماندا داوا لە هاوڕەگەزەکەی دەکات هاوسەرگیری لەگەڵ بکات

لە کاتێکدا کە پەرلەمانی ئوتسرالی گفتوگۆی لەسەر هاوسەرگیری هاوڕەگەزەکان دەکرد، پەرلەمانتارێکی پیاوی ئەو وڵاتە داوا لە پەرلەمانتارێکی تر دەکات هاوسەرگیری لەگەڵ بکات.

رۆژنامەی ئەمەریکی بەناوبانگ نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، تێم ویلسونی پەرلەمانتاری تەمەن ٣٧ ساڵ کە سەر بەحیزبی لیبراڵی ناوەڕاستی راستڕەو بەهەموو سۆزداریەوە بە رایان بولجەر پەرلەمانتاری پیاو کە خۆشەویستیەتی دەڵێت " هاوسەرگیریم لەگەڵ دەکەیت ".

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت " دەڵێت ئەو ناکۆکی و گفتوگۆیانە مۆسیقای تەسویریە بۆ ئەو پەیوەندیەی نێوانمان".

لەوەڵامی خۆشەویستەکەیدا رایان باتریک بوجلەر وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت" من داوای هاوسەرگیریەکەت پەسەند دەکەم".

بەرامبەر ئەو تابلۆیە ئەندام پەرلەمانەکانی ئەو وڵاتە بە چەپڵە پێشوازیان لێکردن.



PM:08:59:04/12/2017