ئەگەرئەم نیشانانەت هەبوو ئەوا گورچیلەت لەمەترسیدایە


گوڕچیلەکان بەڕاستی زۆر گرنگن بۆ تە ندروستی جەستە کاری گورچیلەکان ڕۆژانە دەرکردنی ژەهرە لەجەستەو هەروەها وەک سیستەمێکی پاڵفتەکردنی خوێن کاردەکات ،هەربۆیە زۆر گرنگە ئاگاداری تەندروستی گورچیلەکان بین.

ئەگەر ئەم چەند نیشانەیە لە گورچیلەکانت هەیە ئەوا گورچیلەت لەمەترسیدایە:

- هەبونی ئازار لەپشتدا: ئەگەر ئازاری پشتت هەبوو لە لای گوڕچیلەکانەوە ئەوە نیشانەی ئەوەیە گوچیلەکانت لەمەترسیدایەو و بەردی گورچیلەت هەیە.

- حەساسیەت یاخود سوربونەوە و ئاوسانی پێست: ئەگەر هاتو پێستت ئاوێکی زۆری تێدا کۆبوەوە یاخود توشی حەساسیەت بو ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە گورچیلەکانت لەمەترسیدایە.

- بێتاقەتی:کاتێک گورچیلەکان بەباشی کاردەکەن ئەوا بەشێوەیەکی سروشتی هۆڕمۆنی EPO بەرهەم دێنن کە ئەمەش یارمەتی گوستنەوەی خوێنو ئۆکسجین دەدات بەهەموو خانەکانی لەشدا، بەڵام ئەگەر هاتوو گورچیلەکان نەخۆشیان هەبوو ناتوانێت بەباشی خوێن و ئۆکسجین بگوازنەوە ئەمەش هۆکارە بۆ بێتاقەتی.

- گۆڕانی ڕەنگی میز: ئەگەرهاتوو ڕەنگی میزتێر بوو ئەوە نیشانەی ئەوەیە گورچیلەکان بەباشی کارناکەن.

- تامکردن:ئەگەر گورچیلەکان بەباشی کاریان نەکردخوێنی زیادە کەڵەکەدەبێت لەلەشدا ئەمەش دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم وادەکات کە تامی شتەکان لەدەمدا ناخۆش بێت یاخود تامکردن دەگۆڕێ.

سەرچاوە: Health Tips

وە:هە-ف



PM:11:41:09/12/2017