لە کۆتایدا لیڤەرپوڵ لەسەر فرۆشتنی کۆتینیۆ بە بەرشەلۆنە رازیبوو


ئەمرۆ هەردوو رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیا و مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە، ئاشکرایان کرد کە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی رازی بووەکۆتینۆی بەرازیلی بە یانەی بەرشەلۆنە بفرۆشێت.

لە هاوینی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە ١٦٠ ملیۆن یۆرۆی خستە بەردەم یانەی لیڤەرپوڵ بۆ دەستبەرداربوون لە کۆتینیۆ ، بەلام یانەی لیڤەرپوڵ بە هەموو شێوەیەک رەتیکردەوە دەستبەرداریی ببێت.

بە پێی هەواڵی هەردوو رۆژنامەکە، لیڤەرپوڵ چیتر رێگری لەو یاریزانە ناکات و ئامادەیە بە بڕی ١٤٠ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی بەرشەلۆنەی بفرۆشێت.



PM:07:04:15/12/2017