لە سلێمانی دایکێک کچێک هاندەدات بۆ لەشفرۆشی

لە سلێمانی ژنێک دوای ئەوەی دووجار لە مێردەکانی جیا دەبێتەوەو بە بێوەژنی دەژی، دایکی هانی دەدات و فێری لەشفرۆشی دەبێت.
بەبێ راپۆرتێکی ماڵپەڕی وشە، ژنێك دوای ئەوەی دووجار هاوسەرگیری دەكات و جیا دەبێتەوە، لەژێر ناوی خۆشەویستیەوە بۆ دەست كەوتنی پارە لەگەڵ پیاواندا پەیوەندی دادەنێت، ئەو ژنە ئێستە لە سلێمانی دەژیت دەڵێت، دایكی هانی دەدات بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە هۆكارەكەشی بۆ هەژاریان دەگەڕێنێتەوە كە باوكیان پەككەوتەیەو هیچ كەسیان نیە كاریان بۆ بكات هەر بۆیە خۆیی بەناچاری كردنی ئەو كارە دەكات.

ئەو ژنەیە كە تەمەنی 29 ساڵەو دوای دووجار هاوسەرگیری و جیابوونەوەی لە ماڵی باوكی لەگەڵ دایكی و باوكیدا دەژیت دەڵێت" بەهۆیی خراپی گوزەرانیانەوە لەگەڵ چەند پیاوێكی دیاریكراودا بە پارە ڕێك كەوتووە، ئەو كە خۆیی بە قوربانی خراپی بارودۆخی خێزنەكەی دەزانێت.

ژنەکە باس لەوە دەکات تەمەنم 20 ساڵ بوو كە بۆ جاری یەكەم هاوسەرگیریم كرد، زۆر هاوسەری یەكەمم خۆشدەویست و ئاسودەبووم لەگەڵی، ماوەی سێ ساڵ لەگەڵی ژیام، بەڵام دواتر ژیانیان لێتێكدام، چەند كێشەیەكی سادەمان هەبوو، بەڵام خزم و كەسم كەوتنە نێوانمان هەرجارە و بەجۆرێك كێشەیان بۆ گەورە دەكردم، تاوەكو كار گەیشتە ناردنی نامەی نەشیاو پەیوەندی كردن بە ژمارەی نەناسراوەوە، كە لەسەر ڕەوشتی من و نهێنی ژیانی خۆم و خێزانم قسەیان دەكرد.

ئەو لەدرێژەی گێرانەوەی چیرۆکەکەیدا دەڵێت "بەهیوای ئەوە بووم كێشەكان چارەسەربن و ماڵم لێتێك نەچێت هاتمەوە ماڵی باوكم ماوەی دوومانگ لە ماڵی باوكم مامەوە، بەڵام هیچ چارەسەر نەبوو بەڵكو نامەی زۆر خراپتر بۆ من و هاوسەرەكەشم دەنێردرا، تاكار گەیشتە ئەوەی كێشەكان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گەورە دەبوون و ڕێگە چارەسەر نەما و جیابووینەوە لەیەكتر، بەگێرانەوەی ئەم باسە چیابان بۆماوەی چەند دەقیقەیەك لەگریان نەوەستا و لەبەر خۆیەوە دەیگوت بێ ئەوەی هیچم كردبێت ژیانیان تێكدا"م.

بەختێكی تر یان چارەنووس دوای دوو ساڵ لە جیابوونەوەی لە هاوسەری یەكەمی كوڕیك دەناسێت و دوای چەند مانگێك لە ناسینی هاوسەرگیری لەگەڵدا دەكات، ئەو باس لەوە دەكات سەرەتا دایكی سامان كە هاوسەری دووەمی بووە ڕازی نەبووە بەو هاوسەرگیریە، هەربۆیە چەندین كێشەی بۆ دروست كردوون، لە كۆتایشدا بەو مەرجە ڕازی دەبێت كە ماڵی جیا نەكەن و لەگەڵ ئەودا بژین، چیابان دەڵێت" سەرەتا وامزانی دەیەوێت بەخۆشی بژین، بەڵام لە ژێر ئەمری ئەودا هەر لە سەرەتاوە پلانی بۆ تێكدانی ژیانم دانابوو".

چیابان باسی ژیانی دەكات لەگەڵ خەسووی و دەڵێت "هەر لەسەرەتاوە خەسووم بوو بەمۆتەكەی ژیانم، لە بەر چاوی سامان زۆر خۆی بە باش دەردەخست، بەڵام كاتێك ئەو دەڕۆیی لەمن دەبوو بە ئاگر و ئاسودەیی پێنەدەهێشتم، كاتێك بە سامانیشم دەگوت بڕوای پینەدەكردم ناحەقی ناگرم ئاخر خۆ دایكی لەپێش ئەو زۆر باشبوو، ماوەی ساڵێك ژیانم ئاوا بەسەر برد، بەڵام دواتر ئۆقرەم نەما گوتم یان دەبێت ماڵی جیام بۆ بكەی یان تەڵاقم بدەی".

ژنەکە دەڵێت" دایكی پێی گوتم بێ وەژنێكی وەك تۆ بەرەڵا خۆت بەسەر كوڕی من ساخ كردەوە بەتەمای بهێڵم بحەسێیتەوە بڕۆ لەگەڵ كەسی وەك خۆت بژی، بۆیە لە هاوسەری دووهەمم جیا بوومەوە لەبەر ئەوەی خۆم داوای جیا بوونەوەم كرد و لەبەرامبەردا هیچ مافێكم پێنادرێت".

خراپی دۆخی ئابووری پەنا بۆ كاركردن دەبات، بەڵام بەهۆیی نەزانینی زمان ونەبوونی بڕوانامە وەك چێشت لێنەر لە كۆمپانیەیەك كار دەكات ، ئەو باس لەوە دەكات یەكەم پەیوەندی كە دروستی كردووە و لە بەرامبەردا پارەی وەرگرتووە لەگەڵ یەكێك لە بەڕیوەبەرانی ئەو كۆمپانیە بووە كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووە، دەشڵێ تاوەكو ئێستە كە دەگەڕیتەوە بۆ باشوور یەكتر دەبینن، دوای ئەوە دەستی بەو كارە كردووە و دایكیشی هاوكاری كردووە.

ئەو ژنە ئاشکرای دەکات ماوەی زیاتر لە سێ سالە ئەو كارە دەكات و دەڵێت لەهەندێك لە پیاوان ئەوەی بمەوێ وەری دەگرم، بەڵام هەندێكیان پارەیەكی زۆر نادەن، هەربۆیە زوو لەو كەسانە دوور دەكەومەوە، ئەو دەڵێت "زۆر ئاسانە پارە لە پیاوان وەربگریت، چونكە بۆ تێربوونی ئارەزووەكانیان هەموو شتێك دەكەن، بەتایبەت ئەوانەی خۆیان بەسەرمایەدار دادەنێن یاخود ئەوانەی بەتەمەنن و ئارەزووی كچی گەنج دەكەن". 

ئەو ژنە دوا قسەی ئەوە بوو ، ئەو كارەی من دەیكات وەك ئەوە وایە خۆت ژیانت ئاگر تێبەر  بدەیت و بیكەیت بە دۆزەخ.



PM:11:56:15/12/2017