ئا: یاسین تەها
ره‌نگه پێرێ شه‌و هیچ له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق نهنوستبن چونكه عه‌سری پێنج شه‌ممه كۆتا واده‌ی پێشكه‌شكردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوی ١٢ ئایاری ٢٠١٨ په‌رله‌مانی عێراق بوو. ده‌رگای پێشكه‌شكردن له وادی خۆیدا داخراو ٢٠٤ حیزب و قه‌واره‌ی سیاسی دابه‌ش بوون به‌سه‌ر ٣١ هاوپه‌یمانێتیدا كه ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه پوخت بكرێته‌وه:
_ هه‌وڵه‌كانی یه‌كخستنی مالیكی و عه‌بادی له‌چوارچێوه‌ی لیستێكدا شكستیهێنا و كۆتاییهات.
_ لیستی سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانێتی شیعی په‌رت بوون به‌سه‌ر نزیكه‌ی پێنج لیست و ئیئتیلاف، له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ یه‌كگرتن پاش هه‌ڵبژاردن به مه‌به‌ستی دروستكردنی زۆرینه.
_ عه‌بادی لیستی خۆی پێشكه‌شكرد به ناوی "النصر" به‌هیوای كه‌ڵك وه‌رگرتن له به‌رهه‌می شه‌ڕی داعش و كۆنتڕۆڵكردنی هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
_ گروپه‌كانی حه‌شد لیستێكیان به ناوی "الفتح المبین" راگه‌یاند به سه‌رۆكایه‌تی رێكخراوی به‌در و ئه‌ندامێتی عه‌سایب و حیزبوڵڵای عێراق و مه‌جلیسی ئه‌علاو هاو ئاوازه‌كانیان و له‌گه‌ڵ عه‌بادی چونه دانوستان بۆ ئه‌وه‌ی تا یه‌كشه‌ممه یه‌كبگرن.
_ له حاڵه‌تی یه‌كگرتنی حه‌شد و عه‌بادی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌م گروپانه له‌ناو ده‌وڵه‌تدا ئیستیعاب بكات و كۆتایی به حاڵه‌تی میلیشیاگه‌ری بهێنێت له‌سه‌ر گوشاری ده‌ره‌وه‌و ئه‌مه‌ریكا. ئه‌گریش هه‌یه ئه‌وان عه‌بادی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و له‌مباره‌یه‌وه پرسیار و مشت‌ومڕ هه‌یه..
_ عه‌بادی و حه‌شد "الفتح المبین" له رێككه‌وتنی كۆتایی نزیكن بۆ تێكه‌ڵكردنی لیسته‌كانیان و له‌م حاڵه‌ته ڕه‌نگه عه‌بادی له حیزبی ده‌عوه بكشێته‌وه چونكه حیزبه‌كه له ده‌وڵه‌تی یاسای مالیكیدایه .
_ مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ئیئتیلافی "دولە القانون" ده‌كات به‌ڵام جگه له ده‌عوه‌و زاواكانی و ئامۆزاكانی و موه‌فه‌ق ڕوبه‌یعی كه‌سیتری وای به ده‌سته‌وه نه‌ماوه.
_ سه‌درییه‌كان پاڵپشتی له لیستی "سائرون للإصلاح" ده‌كه‌ن كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له "حزب الاستقامە" ی سه‌در و حیزبی شیوعی و هه‌ندێ حیزبی مه‌ده‌نی و لیبڕاڵ.
_ عه‌مار حه‌كیم لیستی جیای خۆی هه‌یه "تیار الحكمە" و یه‌كه‌مجاره به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كات دوای جیابوونه‌وه له مه‌جلیسی ئه‌علا.
_ هاوپه‌یمانێتییه‌ك "الوگنیە" ئه‌یاد عه‌لاوی و سه‌لیم جبوری و ساڵح موتڵه‌گ و ٣٠ قهوارهیتر كۆ ده‌كاته‌وه بۆ چنینه‌وه‌ی ده‌نگی ناوچه سوننه‌كان.
_ دووه‌م به‌هێزترین هاوپه‌یمانێتی سوننه له ڕووی قه‌باره‌وه هی خه‌میس خه‌نجه‌ر و ئوسامه نوجێفییه بۆ ناوچه سوننه‌كان و ركابه‌ری لیسته‌كه‌ی عه‌لاوی ده‌كات.
_ له ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و موسڵ لیست و هاوپه‌یمانێتی سوننه‌ی ناوچه‌یی هه‌ن له چه‌شنی كهربولیهكان و ئه‌بو مازن و هومهیم و خالید عوبێدی و سه‌رجه‌میان به جۆرێك له جۆره‌كان "سوننه‌ی عه‌بادی"ن.
_ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و ههدهده "د. به‌رهه‌م" هاوپهیمانێتییهكیان پێشكه‌ش كردوه بۆ كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و له‌هه‌رێمدا هه‌ر لایه‌كیان جیان.
_ پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو به جیا به‌شداری ده‌كه‌ن و له كه‌ركوكیش نه‌گه‌شتنه رێككه‌وتنی دروستكردنی لیستی هاوبه‌ش به هۆی ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له ئێستادا و ئاسه‌واری ڕوداوه‌كانی ١٦ ئۆكتۆبه‌ر.
لەپەیجی: رۆژنامەنووس یاسین تههاوە وەرگیراوە