" رون و رەوان بارزانی ئامادە نییە لە پێناو موچەی خەڵک هیچ رێکەوتنێک بکات"

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند"  ئێستا ئیتر رون و رەوان شاندەکەی بارزانی لە بەغداد رایگەیاندووە کە ئەوان پێنج مانگە چۆن موچەیان دابەشکردووە، ئەوە ئەمساڵیش هەمان شت دەبێت و ئامادەی رێکەوتن نین لەگەڵ عێراق، ئەگەر عێراق پارەی بەلاش بنێرێت ئەوە جیایە".


سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانیاری لیستی هیوا لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند" شاندەکەی بارزانی بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغداد بە هاورێیانی ئێمە لە هاوپەیمانی هیوا یانراگەیاندوە کە "خەڵک کێشەی نییە و رێکەوتن بکرێت یان نا، بەپێی ئەوەی کە هەیە موچە دابەش دەکرێت." 

 
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت " عێراق چەندین بژاردەی ئامادەکردووە کە هەمویان دەبێتە هۆی گێڕانەوەی پشکی هەرێم و کۆتایی هاتنی بابەتی موچە، و گێڕانەوەی پترۆ دۆلار و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان. ئەوەی عێراق داوای دەکات تەنیا ئەوەیە دەسەڵاتی فیدڕاڵی نەوت بفرۆشێت و بەرپرسیاری دارایی و بەبازارکردنیش بگرێتە ئەستۆ. "

 
لە کۆتاییدا سەرکەوت شەمس پەرلەمانتارەکەی هیوا دەڵێت " ئیتر هیچ بیانویەک نەماوەتەوە کە مەسعودبارزانی و کورەکانی و وەکیلەکانیان لە ناو گۆڕان و یەکێتی خەڵکی پێچەواشە بکەن. بۆیە با رون بێت، هاوپەیمانی هیوا بژاردەی خۆی پێشکەش دەکات و مافی دارایی خەڵک سەنتەری بژاردەکەمانە و هیچ بیانوییەک بۆ وەکیلەکانی بارزانیش نامێنێ کە بەردەوامی بدەن بەم کەمپینی سپیکردنەوەی روی دەسەڵات و چەواشەکردنی رای گشتی". 

 
لەم هەفتەیەدا لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەو داڕشتنە لەبارەی پشکی هەرێمەوە لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١  پێشنیار دەکرێت بۆ پەرلەمانی عێراق تا دەنگی لەسەر بدرێت و ببێت یاسا. 

 


PM:09:22:29/01/2021