سوارێز ئەتلەتیکۆ مەدریدی بە ١٠ خاڵ خستە پێش دوومەوە

لویس سوارێز توانی ئەمشەو سەرکردایەتی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات و بە ٤-٢ لە یانەی قادش بباتەوەو بەمەش ١٠ خاڵە کەوتە پێش یانەی دووەمەوە.

سوارێز توانی لە یارییەکەی ئەمرۆ دوو گۆڵ تۆمار بکات و بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی بەرزکردەوە بۆ ١٤ گۆڵ.

بە بردنەوەی ئەمشەو ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ١٠ خاڵ پێش ریاڵ مەدرید کەوتووە کە تا ئێستا دووەمە.

 

 


PM:09:36:31/01/2021