ئه‌ندامێكی پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت" له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتن زیاتره، له‌كاتی رێكهوتنیشدا متمانه نیه هه‌رێم پابه‌ند بێت، بۆیه ده‌بێت به‌دیلی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه بچه‌سپێنین".
رێبوار كه‌ریم مه‌حمود ئه‌ندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له هاوپه‌یمانی هیوا، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لە نوسینێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" چه‌ندین ساڵه‌و به چه‌ندین شێواز، داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین رێكبكه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌ر رێكنه‌كه‌وت، ده‌یان هه‌لی زێڕینی بۆ هاته‌پێشه‌وه، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی و خۆبهلزلزانی و بێمنه‌تی وایلێكردن رێكنه‌كه‌ون، له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵیشدا، سه‌ره‌ڕای ره‌زامه‌ندیمان له‌و ده‌قه‌ی له حكومه‌تی عێراقیه‌وه نێردراوه كه تایبه‌ته به هه‌رێم، به‌ڵام وادیاره هێشتا گرفتی سه‌ره‌كی هه‌یه له رێكه‌وتن و ئاسان نیه هه‌ردولا بگه‌نه خاڵێكی هاوبه‌ش".
رێبوار كه‌ریم مه‌حمود راشیگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتن زیاتره، هه‌روه‌ها له‌كاتی رێكهوتنیشدا متمانه نیه هه‌رێم پابه‌ند بێت، هه‌ربۆیه واجبی سه‌ر شانمانه وه‌ك نوێنه‌رانی كورد به‌دیلی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه بچه‌سپێنین، نابێت له‌وه زیاتر چاوه‌ڕێی ره‌حمه‌تی ئه‌وانه بین كه ئه‌م دۆخه‌یان به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان هێناوه، خه‌ڵك ماندوه و ته‌حه‌مولی ئه‌م هه‌مو شكسته ناكات.
پهرلهمانتارهکەی عێراق راشیگه‌یاندووە" به‌دیل ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆی پارێزگاكان بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا، له‌پێناو ئه‌وه‌ی موچه‌خۆرانی پارێزگاكان راسته‌وخۆ موچه‌ی خۆیان له‌به‌غداوه وه‌ربگرن و پارێزگاكه‌ش بودجه‌ی خۆی وه‌ربگرێت، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و پارێزگایه ئه‌ركی ده‌ستوری خۆی جێبه‌جێبكات له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی".
ئاشکراشیکردووە، نه‌بوونی به‌دیل واته درێژه‌دان به سیاسه‌تی ره‌گه‌ڵ كه‌وتنی رابردو، واته ته‌سلیمبون به واقعێكی شكستخواردوی به‌زۆر سه‌پێندراو، واته درێژه‌دان به سیاسه‌تی بۆڵه‌بۆڵی بێ ئه‌نجام، كه ئێمه لێی بێبه‌رین.