ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق، ئاره‌زوو محمود رایگەیاند" لە دوو رۆژدا پارەی جوتیارانی هەرێم دابەشدەکرێت".
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی ستۆدیۆ كوردستانی كه‌ناڵی عێراقیه بەشی کوردی، ئارەزوو مەحمود ڕایگه‌یاند " ئه‌مرۆ سه‌رۆك كۆمار به‌ڵێنی داوه كه له‌ماوه‌ی یه‌ك بۆ دوو ڕۆژی داهاتوودا شایسته‌ی دارایی جوتیاران خه‌رجبكرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پەرلەمانی عێراق وتیشی "سه‌رۆك كۆمار داوایكردوه كه ئه‌وه بگه‌یه‌نم به‌جووتیاران كه ته‌واوی مامه‌ڵه‌كانیان ئاماده بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كان و ئومێد ده‌كه‌م تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌ی سه‌رجه‌م شایسته‌ی دارایی جوتیاران دابه‌شبكرێت".
پەرلەمانتارە کوردەکە ئەوەی رووننەکردەوە کە شایستە دارایی جوتیاران ئەو برە پارانەش دەگرێتەوە کەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پێشوو کە عێراق خەرجی نەکردووە.