پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان بەبڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرد.
ئەمرۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر و به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر دو تۆمه‌تبار كه له‌ماڵێكدا له‌شاری سلێمانی سه‌رقاڵی كێشانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوون، شه‌وی ڕابردوو مه‌فره‌زه‌كانی هێزی تایبه‌تی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانیان هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ستیشبگرن به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ردا له‌جۆره‌كانی كریستاڵ و هیرۆین و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ماده‌كانیان پێ كێشابوو".
ئاماژەی بەوەشداوە" له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار (د، ك، گ له‌دایكبوی 1967) و (ش، ن، ر له‌دایكبوی 1991) به‌پێی مادده‌ی 14ی مخدرات و به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".