بەغدا بڕیار دەدات دەسەڵاتی خۆی بەسەر دەروازە سنوریەکانی هەرێمدا بسەپێنێت



سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق رایگەیاند" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە گشتییەكان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم گفتۆگۆی داخستنی دەروازە نافەرمییەكانی كردوە".


عومەر وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق بۆ رۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراقی رایگەیاندوە" لەماوەی ساڵی رابردوو دا داهاتی دەروازە سنورییەكان گەیشتووەتە ترلیۆنێك و ١٩٤ ملیار دینار، بەجیاوازی ٧١ ملیار دینار بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ دا، كەترلیۆنێك و ١٢٢ ملیار دینار بووە.

 
لەبارەی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق رایگەیاند: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە گشتییەكان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم گفتۆگۆی داخستنی دەروازە نافەرمییەكانی كردوە وئاشكراشیكرد: لەماوەیەكی نزیكدا رێوشوێنی پێویست لەوبوارەوە دەگرینە بەر، وبەتایبەت لەرێكخستنی حوكمەكانی گێرانەوەی دەسەڵات بەسەر دەروازە سنورییەكانی هەرێم، بەپێی رێگا یاسایی وفەرمییەكانەوە.

 
لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت" ئەو داهاتە زیادەی كەلەساڵی ٢٠٢٠ دا هاتووە، لەكاتێكدا بووە كەرێوشوێنی تۆندیشیان لەسەر دەروازە سنورییەكان دانرابوو لەماوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی حەوت مانگ.

 


PM:12:20:04/02/2021