پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەچەند شوێنێكی شاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شكاندووەو دزی لێكردوون.
ئهمرۆ پێنج شهممه بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس تۆماركرد كە جامی ئۆتۆمبیلەكانیان شكاوەو دزییان لێكراوە، بەڕێوەبەری پۆلیس نوسینگەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئاگاداركردەوە كە بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەیە بكەن و تۆمەتبار بدۆزنەوە".
ڕاشیگەیاندووە" دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو هەڵگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری و لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و دەستگیربكرێت".
ههروهها ئهوهشی خستۆته روو، تۆمەتبار لە چەند شوێنێكی جیاواز و لەشاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شكاندووەو دزی لێكردوون، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.