" یاع لە مەکتەب سیاسیو بنکردایەتی دوای سەد ساڵ خوێنرشتن، خەریکن هەرێم رادەستی بەغدا دەکەنەوە"
پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، لەتیف مەستەفا دەڵێت " لەکوێی دنیادا ھەبوە ئەو بەناو سیاسیانە ئاوا تەراتێن بکەن ، ئەمە لەچ جۆر قوڕێک دروست کراون ؟ ئاخر ھەندێک ناھەقیەتی دوای سەدساڵ خەبات و خوێن رشتن داوابکات ئەو کیانە بچوکەی باشور کەھیواو خەونی ھەموو کوردێک بوو کۆتایی پێ بێت و رادەستی بەغدای بکاتەوە؟".
لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانی " یاع لە مەتکەب سیاسی یاع لە بنکردایەتی"دادوەر لەتیف مستەفا دەڵێت " خەلکیان برسی و بێ مووچەوزەلیل کردوەو بەوەش دلیان ناخواتەوە ھەر رۆژەی تاوانێک دەکەن . دوای سی ساڵ حوکمڕانی ئەو مەکتەب سیاسی و بنکردایەتیانە تا خۆیان پێیان کرا کردیان و خواردیان و دەستدرێژیان کردە سەر ئەرزو عەرزی خەلک ، ئێستا کە پیر بوون و ھیچیان پێ نەماوە ، کورو کچە لوسکەلەو بەنازەکانیان بەرداوەتە گیانی خەلک ، جگە لە دامەزراندن لە پۆستی باڵاو دروست کردنی کۆمپانیا بۆیان و کردنیان بەمافیا ، ھەر رۆژەی کەتنێک دەنێنەوە ".
دەربارەی ئەو پێشێلکاریانەی بەرپرسان و کوڕی بەرپرسان دەیکەنە سەر خەڵک و ماڵو موڵکی گشتی، لەتیف مستەفا دەڵێت" رۆژێک دارو دارستان دەسوتێنن رۆژێک ھەلدەکونە سەر چیشتخانە رۆژێک تەقە دەکەن، دیارە ئەوانەی کە کەشف دەبن تەنھا ئەو حاڵەتانەن کە گشتین یان لەگەل کەسی خاوەن پشت دەیکەن ، ئەگەرنا ر دەیەھا حالەتی وا خراپتر لەگەل خەلکی ھەژارو بێ دەست روودەدات و کەسی قوربانی ھەر ناوێرێ باسیشی بکات.ئەگەر وابڕوات خەلک ناچارە بگەرێتەوە بۆ قۆناغی تۆلە سەندنەوەی شەخسی و بەدەستی خۆی تۆلەی خۆی بکاتەوە وەک سەردەمی کۆمەگا کۆنەکانی پێش دەولەت و یاسا".
دەقی نووسینەکە..
یاع لە مەتکەب سیاسی یاع لە بنکردایەتی
لەکوێی دنیادا ھەبوە ئەو بەناو سیاسیانە ئاوا تەراتێن بکەن ، ئەمە لەچ جۆر قوڕێک دروست کراون ؟
ئاخر ھەندێک ناھەقیەتی دوای سەدساڵ خەبات و خوێن رشتن داوابکات ئەو کیانە بچوکەی باشور کەھیواو خەونی ھەموو کوردێک بوو کۆتایی پێ بێت و رادەستی بەغدای بکاتەوە؟
خەلکیان برسی و بێ مووچەوزەلیل کردوەو بەوەش دلیان ناخواتەوە ھەر رۆژەی تاوانێک دەکەن .
دوای سی ساڵ حوکمڕانی ئەو مەتکەب سیاسی و بنکردایەتیانە تا خۆیان پێیان کرا کردیان و خواردیان و دەستدرێژیان کردە سەر ئەرزو عەرزی خەلک ، ئێستا کە پیر بوون و ھیچیان پێ نەماوە ، کورو کچە لوسکەلەو بەنازەکانیان بەرداوەتە گیانی خەلک ، جگە لە دامەزراندن لە پۆستی باڵاو دروست کردنی کۆمپانیا بۆیان و کردنیان بەمافیا ، ھەر رۆژەی کەتنێک دەنێنەوە .
رۆژێک دارو دارستان دەسوتێنن رۆژێک ھەلدەکونە سەر چیشتخانە رۆژێک تەقە دەکەن، دیارە ئەوانەی کە کەشف دەبن تەنھا ئەو حاڵەتانەن کە گشتین یان لەگەل کەسی خاوەن پشت دەیکەن ، ئەگەرنا ر دەیەھا حالەتی وا خراپتر لەگەل خەلکی ھەژارو بێ دەست روودەدات و کەسی قوربانی ھەر ناوێرێ باسیشی بکات
ئەگەر وابڕوات خەلک ناچارە بگەرێتەوە بۆ قۆناغی تۆلە سەندنەوەی شەخسی و بەدەستی خۆی تۆلەی خۆی بکاتەوە وەک سەردەمی کۆمەگا کۆنەکانی پێش دەولەت و یاسا
ئیتر ئەگەر دەسەلات و پۆلیس حەدێک بۆ ئەوە دانەنێن و یاسا رۆلی خۆی نەبینێ ھەقە ئیتر ھەموو کەس چەکی پێبێ و ئەگەر لوسکەڵەی پشت ئەستور بە حیمایەی باوک ھاتە سەری بیکات بەپەند ، ئاخر ئەوانە جگە لە تاوانبارو مافیا چیتر نین و نابێ خەلک لێیان بترسێ ،دەبێ ئیتر خەلک دەستە وەستان نەبێ و خۆی دەست بوەشێنێ با ئیتر بۆ لەمەودوا ، ئەوان بێن و بپارێنەوە لە پۆلیسو ئاسایش تەقەکەرەکانیان بۆ دەسگیر بکات
یاع لە ئەندامانی کوردی مەجلیسی قیادەی سەورەو قیادەی قوتری
AM:12:58:05/02/2021