شاعیرێکی گەنج کۆچی دوایی دەکات

شاعیری گەنج کە خەڵکی سلێمانییە، زانا سامان لە شار هانۆڤەر کۆچی دوایی دەکات.

 

چەند هاورێیەکی ئەو شاعیرە گەنجە باس لەوە دەکەن کە ئەمڕۆ ئەو  بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لە دەستداوە، بەلآم لە چەند تۆڕێکی کۆمەڵایەتی باس لەوە دەکەن کە ماوەیەک لەمەوپێش گیانی لەدەستداوەو ئەمڕۆ بەرپرسانی ئەو ناوچەیەی شار هانۆڤەر لە ئەڵمانیا مردنەکەیان راگەیاندووە.

 

زانا سامان پورازی شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەسە، ماوەیەکە نیشتەجێی ولآتی ئەڵمانییایە و بە دەیان هۆنراوەی هەیە.

 

 

 

 



PM:08:41:05/02/2021