پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ هێزەکانیان لە نوسینگەی ڕاپەڕینی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان کەسێکیان دەستگیرکردوە به‌تۆمه‌تی (دزینی) چه‌ندین كه‌لوپه‌لی بیناسازیی و كاره‌بایی".
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" پاش سكاڵای هاوڵاتییه‌ك كه له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی چه‌ندین كه‌لوپه‌لی بیناسازیی‌و كاره‌بایی لێدزراوه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگەی ڕاپەڕینی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیربكرێت".
ڕاشیگەیاند" تۆمه‌تباره‌كه له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی دزیوه، (40 جه‌گی ئیشكردنی وه‌ستای دار‌و ته‌خته، 15 جه‌گی گه‌وره‌ی دار‌و ته‌خته، مۆلیده‌یه‌كی 12 ئه‌مپێری‌و چه‌ندین كه‌لوپه‌ی كاره‌بایی دیكه)".
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تۆمه‌تبار (ع، ك، م له‌دایكبوی 1979) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادنی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.