مەسعود بارزانی گیان لە دەستدانی خاڵی نێچیرڤان بارزانی راگەیاند

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە رێگای برووسکەیەکەوە گیان لە دەستدانی کەسایەتی سلێمانی، سەردار ئاغای کوڕی حەمەی ئاورەحمان ئاغای سلێمانی راگەیاند کە خاڵی نێچیرڤان بارزانییە.

لەو برووسکەیەدا مەسعود بارزانی دەڵێت" بەداخێكی زۆرەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢١ كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەری كوردستان و دەڤەری سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، سەردارئاغای كوڕی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی و، برای خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی ڕەحمەتی كاك ئیدریس، ئەمری خودای گەورەی بەجێ گەیاندووە و بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە".

هەروەها سەرۆکی پارتی لە درێژەی برووسکەکەیدا نووسیوویەتی "وێڕای سوپاسگوزارییم بۆ هەموو خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، بەهۆی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتیان، پرسەی خوالێخۆشبوو سەردارئاغا بەڕێوە ناچێت".

سەردارئاغای كوڕی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای کەسایەتیەکی ناسراوی سلێمانییە خاڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمە.

 


PM:06:51:07/02/2021