بەغدا پێشنیارێکی نوێ بۆ کورد دەکات

ئەندامێکی لیژنەی یاسای پەرلەمانی عێراق، پێشنیارێکی نوێی بەغدای بۆ رێککەوتن لەگەڵ هەرێم ئاشکراکرد و دەڵێت، " دۆزینەوە و پاڵاوتنی نەوت لای هەرێم بێت، بەڵام فرۆشتنی لای ئێمە بێت."


بەهار مەحمود ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی NRT دا پێشنیارێکی بەغدای ئاشکرا کرد و وتی " لە ئێستادا بەغدا پێشنیازی نوێی کردووە و دەڵێت، دۆزینەوە و پاڵاوتنی نەوت لای هەرێم بێت، بەڵام فرۆشتنی لای ئێمە بێت".


بەهار مەحمود ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئێستا شیعەکان کێبڕکێ دەکەن بزانن کامیان زیاتر دژ بە هەرێم قسە دەکەن، ئەوەشی وت، " هەرێمی کوردستان خۆی کرد بە لایەنگر لە نێوان گرژی شیعەکاندا بۆیە ئێستا بەشێک لەلایەنەکان دژی دەوستنەوە"، هاوکات تیشکی خستەسەر ئەوەی کە عادل عەبدولمەهدی بەهۆی کوردەوە خەڵک لە دژی هاتنە سەر شەقام کەچی کورد پشتگیری نەکرد.


ئەوە لە کاتێکدایە کە سبەی دەبێت پرسی پشکی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ یەکلایی بکرێتەوە.
 


PM:10:09:08/02/2021